بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و حسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت ەبە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام لەوانە دەستدرێژی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەوڵی گۆڤاری فەڕەنسەوی و دۆخی ژنان لە ئەفغانستان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆیەدا بە دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیدانە کردنی دەستبەجێی هەوڵی دوایی ئیسرائیل بۆ دەستدرێژی و سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا ،جەختی کرد: لێکەوتەکانی ئەو هەوڵە بۆ ئیسرائیل قورس دەبێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لە هەڵوێستی ناوبراو لە ئیدانە کردنی هەوڵی دوژمانەی گۆڤاری فەڕەنسەوی دەسخۆشی کرد.
ناوبراو هەروەها وتی لە پشت هەوڵی سووکایەتی کردن بە مەرجەعیەتی ئایینی، ڕۆلی ئیسرائیل ئەبینرێت.
حسێن ئیبراهیم تاهاش وێڕای ئیدانە کردنی ئیسرائیل لە سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا نیگەرانکەر وەسف کرد و هەروەها سەبارەت بە هەوڵی گۆڤارە فەڕەنسەویەکەش وتی وەڵامی شیاوی ئەو هەوڵەش دەدەینەوە.
Your Comment